هەرگیز ئەم شتانە لەبەیانیاندا ئەنجام نەدەیت



لەبەیانیاندا هەندێ کەس بەزەحەمەت بەخەبەر دێت ئەمەش ڕەنگە هۆکارەکەی  بۆ درەنگ نووستن یاخود کەمی ڤیتامین و کانزان هەبێت لەلەشدا وە چەندین هۆکاری ئاسای دیکە کە دەتوانرێت زۆر بەئاسانی چارەسەربکرێت. 
هەربۆیە لەبەیانیاندا پێویستە چەند شتێک ئەنجام بدرێت .لێکۆڵینوەیەک باس لەوەدەکات لەش بەم شێوەیەی خوارەوە پێویستی بەئاگادارکروونەوە هەیە بۆیە خۆت بەدوور بگرە لەئەنجام دانی ئەم کارانە لەبەیانیاندا.

‌ـ سوکە خەوو مەکە:ٚ  کاتێک خەبەرت دەبێتەوەو دەتەوێت سوکە خەوێک بکەی وات  لێدێت مێشکت دەگەڕێتەوە بۆلا پڕۆسەی نووستن . زانایان ئەڵێن  وەک ئەوە وایە کاتێک دەخەویت وەکو ئەوە وایە لە خەوی قوڵ هەستیت  ئەمەش لەش بە خەو پچڕابێت تۆماری دەکات.

ـ قاوە مەخۆرەوە:  لەش بەسرووشتی هۆڕمۆنێک بەرهەرم دێنێت بەناوی کۆرتیزۆڵەوە کەوادەکات زیاتر هۆشیار ببینەوە . بەڵام کافاین  کاردەکاتە سەر بەهەرهەمهێنانی ئەم هۆڕمۆنە لەلەشدا.  بەپێی زەمەن تەنها بەهۆی کافاینەوە لەش  وریا دەبیتەوە کۆرتیزۆڵ کەم بەرهەم دەهێنێت.

ـ  بڕیاری نادرووست مەدە:  دامەزرێنەری فەیسبووک مارک زوکربێرگ دەڵێ  هەموو ڕۆژێ کەدەڕۆم بۆکارکردن هەمان تیشێرت لەبەردەکەم بۆ ئەوەی ووزەکانم بەشتی گەمژانەوە بەفیڕۆ نەدەم. بۆیە پێش نووستن پێویستە ئەوپۆشاکەی دەیپۆشی بۆ سبەی ئامادەی بکەی.

ـ لەتارکیدا مەمێنەرەوە:  کاتێک لەتارکیدای لەشمان هۆڕمۆنی میلاتۆنین دەردەدات کە پێت دەڵێت کاتی نووستنە، بۆیە کاتێک وویستت بەئاسانی هەستی ڕووناکییەک هەڵ بکە.

ـ لەسەر جێگاکەت مەمێنەرەوە:  وەرزشکردن هەمیشە بەشێکە لە تەندروستی و دڵ خۆشی و  چالاکی، بەتایبەت گەربێت و لەبەیانیاندا ئەنجامی بدەی. کەبەخەبەر هاتی خۆت درەنگ مەخە لەسەر جێگاکەت هەستە وەرزش بکە.

وە: هەـ ف

یەرچاوە: independing



AM:02:23:30/05/2019