ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەسەر بریاری دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ٧ چەکداری داعشی بەرەگەز فەرەنسی لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە، هاتەدەنگ.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ماداگاسکار، ئاندرێ راجولینا، کە لە هەژماری کۆشکی ئیلیزێ لە توویتەر ڕاگەیەندراويکی سەبارەت بەو بڕیارەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاند"ئه‌وه ئه‌ركی من نییه باسی سیستمی دادوه‌ریی عێراق و چۆنییەتی كاركردنیان بكه‌م، به‌ڵام وه‌كو زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمان ئێمه‌ش سزای له‌سێداره‌دانمان قهدهغەكردووه و بێگومان داواش ده‌كه‌ین كه هاووڵاتییه‌كانمان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردان نه‌سه‌پێنرێت"
سەرۆکی فەڕەنسا داواشیکرد"سزاكانیان بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی بگۆڕدرێت یانیش سزایه‌كی دیكه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسا گشتییه‌ی هه‌یه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون بیانگرێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە لەلایەن چەند دادگایەکی سزادانی عێراقەوە،سزای لەسێدارەدان بۆ چەند هاوڵاتیەکی فەڕەنسی دەرچوو کە پەیوەندیان هەبوو لەگەل داعشدا،ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێشتریش فەرەنسا داوەی کردبوو کە ئەو داعشە بە ڕەگەز فەڕنسیانە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرنکرێت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.