پۆلیسی سلێمانی ئامامادەکارییەکانی بۆ جەژنی رەمەزان راگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد هێزی تایبه‌تی باره‌گا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دانانی بازگه له‌شه‌واندا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و فه‌رمانه‌كانی گرتن.
نه‌قیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان خۆیان له‌هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بەدور بگرن و ئه‌و دوكانانه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌فرۆشن رێوشوێنی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر، له‌هه‌مانكاتدا ئهوماتۆڕسكیلانهی ژماره‌یان نه‌بێ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سه‌ردانیكردنی به‌ندكراوان له‌به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی راگەیاند و وتی، لە یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا هیچ سهردانیكردێك ئه‌نجامنادرێت، دوه‌م رۆژی جه‌ژن تایبه‌ته به‌سه‌ردانیكردنی ژنان و سێیه‌م رۆژی جه‌ژن تایبه‌ته به‌سه‌ردانیكردنی پیاوان.
وتیشی، كاتی سه‌ردانیكردنی به‌ندكراوان كاتژمێر 8:30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌رۆ كۆتایی دێت.
هەر لە کۆنگرەکەدا پۆلیس ئاماری نۆ رۆژی رابردوی خستەڕو رایگەیاند، 25 کەسیان دەستگیرکردوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆراو جۆر.
هەروەها وتی، شەوی رابردو تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه ده‌ستگیركراوه كه 12 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوه، تۆمه‌تباره‌كه كه‌سێكی فێڵباز بوه‌و فێڵی لە خەڵک کردوە.
هاوکات لە لایەن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه دو ئافره‌ت له‌ناو بازاری شاری سلێمانیدا ده‌ستگیركراون كه بڕی 20 هه‌زار دۆلار (دو ده‌فته‌ر)یان دزیوه، له‌ئێستادا به‌ندن به‌بڕیاری دادوه‌ر.