سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو دوا راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆت لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم، دەڵێت" زانیاریەکانی راپۆرتەکە ئاماژەیە بۆ شکستێکی ڕوونی سیاسه‌تی نه‌وت ".
ئەمڕۆ کۆمپانیای " دیلۆت " راپۆرتی خۆی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت بڵاوکردەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت" له‌به‌ر میلێک نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا ١٧ دۆلار ماوه‌ته‌وه".
عەلی حەمە ساڵح لەو نووسینەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە" له سێ مانگی کۆتایی کۆی هه‌نارده‌و به‌کاربردنی نه‌وت ٤٠ملیۆن و ٩٦٠ هه‌زار به‌رمیله، له‌م بڕه یه‌ک ملیۆن ١١ هه‌زاری به‌کارهاتووه له ناوخۆ. کۆی نه‌وتی هه‌نارده بۆ فرۆشتن ٣٩ ملیۆن و ٩٤٩ هه‌زار به‌رمیله".
ئەو دەڵێت" هه‌رچه‌نده به‌پێی ڕاپۆرته‌که سه‌ره‌تا کۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرڕشراو به ٢ ملیار‌و ١٢٥ ملیۆن دۆلار هاتووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی یه‌ک ملیار‌و ٤٥٦ ملیۆن دۆلاری ئه‌م پاره خه‌رجکراوه(له خشته‌ی دیلۆیت ورده‌کاری خه‌رجیه‌که کراوه، به‌ڵام جگه له قه‌رزی تورکیا ئه‌وانی دیکه ناڵێت به کێ دراوه).
به‌مه‌ش له فرۆشتنی ٣٩ ملیۆن و ٩٤٩ هه‌زار به‌رمیل پوخته‌ی داهات ٧٠٣ملیۆن و ١٩٢ هه‌زار دۆلاره، واته له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نها ١٧ دۆلار ماوه‌ته‌وه."
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دوای ئەو نمایشکردنەی داتا‌کان دەڵێت"ئەمەش شکستێکی ڕوونی سیاسه‌تی نه‌وته‌و ده‌بێت ئه‌مه چاک بکرێته‌وه به‌م ڕێگانه:
١- له زوترین کاتدا سندوقی داهاتی نه‌وت دروستبکرێت، کۆی پاره‌ی نه‌وت پێش هه‌ر خه‌رجیه‌ک بێته ئه‌م سندوقه( وه‌ک له یاساکه‌دا هه‌یه).
٢- چه‌ندین کۆمپانیا به‌ناوی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی ملیۆنان دۆلاریان به‌گه‌نده‌ڵی بردوه، ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ی جدی بۆ ئه‌مه بکرێت.
٣- پاش پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌بێت وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم بچێته به‌غدا بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت."
عەلی حەمە ساڵح جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای نه‌وت به‌رده‌وام بێت، هه‌رێمی کوردستان له ٢٠٢٠ تووشی قه‌یرانێکی قوڵ ده‌بێت. به‌پێچه‌وانه‌ش به چاکسازی له‌که‌رتی نه‌وت و خه‌رجیه‌کان و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، دۆخی هه‌رێم بوژانه‌وه‌ی گه‌وره به‌خۆی ده‌بینێت".
لەکۆتاییدا وەک نموونەوە عەلی حەمە ساڵح وەک تێبینیەک، دەڵێت" بینی: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بۆ زیادکردنی ئه‌م داهاته که‌مه‌ی نه‌وت سێ بڕه پاره‌ی وه‌رگرتوه، که هیچ په‌یوه‌ندی به داهاتی نه‌وتی خاو نیه، ئه‌وانیش.. ١- ٩١ ملیۆن دۆلار، گۆڕانکاریه له ڕه‌سیدی حسابی کڕیاره‌کان( ده‌درێته‌وه).٢- ٣١٣ ملیۆن دۆلار داهاتی گرێبه‌سته‌کانی به‌شداریکردن له به‌رهه‌مهێنان. ٣- ٨٦ ملیۆن دۆلاری پێشه‌کی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی داهاتوو."