مامۆستای زانکۆ، د. کامەران مەنتک رایدەگەیەنێت " چه‌ند رۆژێكه توركیا له باشوری كوردستانه‌وه هێرشێكی چڕی كردۆته سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان. به ئا‌گرو ئاسن هه‌رێمی كوردستان سوتماك ده‌كات و ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی بێت و بچێت، له‌مرۆڤ و گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌رو داردره‌خت ده‌یكوژێت. ته‌نانه‌ت ئاو و هه‌وای كوردستانیش پیس و ژاراوی ده‌كات".
د. کامەران مەنتک لە نووسینێکدا بەناونیشانی " بێده‌نگیه‌كی ترسناك و پڕ شه‌رمه‌زاری" دەڵێت " ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له باشووری كوردستان هیچ ده‌نگێكی ناره‌زایی نابیسترێت، ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌و میدیاكان، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ده‌سه‌لاتن و ئه‌وانه‌ش خۆیان پێ ئازاده مته‌قیان لێكردوه‌و ده‌میان وه‌ك ته‌ڵه‌ی ته‌قیوی لێهاتووه‌و ئاماده‌نین ته‌نانه‌ت هه‌واڵێكی ئه‌و سوتماككردن و كوشتن و بڕینه بڵاو بكه‌نه‌وه. له باشوری كوردستان ده‌سه‌ڵات و به‌ناو ئۆپۆزسیۆن، رۆشنبیر‌و نا رۆشنبیر، میدیای سێبه‌رو به‌رهه‌تاو. قڕقه‌پ بیده‌نگن و نوزكه‌یان لیوه نایه‌ت!. ئه‌مه به‌راستی كاره‌ساتیكی زۆر گه‌وره و پڕ شه‌رمه‌زاریه".
هەروەها دەشڵێت" شووره‌ییه سوپای وڵاتیكی تر په‌لاماری وڵاته‌كه‌ت بدات، كه‌سێك نه‌بێت ده‌نگی لێوه بێت، شه‌رمه‌زاریه ره‌وایی بده‌یته داگیركه‌رێك، كه بێت رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ت بكوژێت و له ناوبه‌رێت، با مردن بۆ ئه‌و ده‌نگ و مییدا درۆزنانه بێت، كه به‌ناوی میدیای ئازاد‌و كه‌سانی رۆشنبیر‌و سه‌ربه‌خۆ گوێچكه‌ی خه‌ڵكیان كاس كردووه. میدیایه‌ك، یاخود به‌ناو رۆشنبیرێك، له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا راستیه‌كان نه‌ڵێت، ته‌نیا بۆ شه‌رمه‌زاربوون و ریسوایی نه‌بێت بۆ هیچی تر باش نیه!. ده‌بێت ئه‌وانیش وه‌كو خائینه‌كانی تری نیشتمان بخرێنه به‌رده‌م دادگاكان و وه‌ك تاوانبار مامه‌له‌یان له‌گه‌ل بكرێت".
دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە..