حەوت تۆن جگەری مریشكی ئێرانی دەستی بەسەردا دەگیرێت

ڕاگه‌یاندنی قايمقاميەتى قەزاى ناوەندیى هه‌ولێر، دەستبەسەرداگرتنی حەوت تۆن جگەری مریشكی ئێرانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست سپی کەوتووە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە "لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی نەبەز عبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، دوای چاودێریکردن و بەدواداچونی بەردەوام بۆ ماوەی10 ڕۆژ توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی 7 حەوت تۆن لەجەرگی مریشکی ئێرانی قەدەغەکراو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر"

ئەوەشهاتووە،"شێوازی هاوردەکردنی ئەو جۆرە جەرگە وەک لەوێنەکاندا دیارە، بە دو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگربوە، جۆری ئەو بارەی باریانکردبو(وردە بەردی پوکەوپۆنزا) بوە ، بەڵام بەداخەوە لەناو هەرگونیەیەکی ئەو جۆرە بارەدا 14 کارتۆن جەرگی مریشکی تێدا حەشار دراوبو کەکۆی گشتی دەکاتە 460 کارتۆن لە وڵاتی ئێران بۆ ناو هەرێمی کوردستان".

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، كە لەسەر ئەم کەیسە چوار كەس دەستگیرکراون و هەردو ئۆتۆمبێلەکە دەستیان بەسەرداگیراوە و  پەڕوای لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێ ی یاساو بڕیاری دادگا کاردانەوەیان لەگەڵ دەکرێت.


PM:07:47:30/05/2019