ئەندامێکى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) لە پەرلەمانى تورکیا ڕایگەیاند، دوای پەیامەکەی ئۆجەلان زیاتر لە سێ هەزار ده‌ستبه‌سه‌ركراو و سزادراوی ناو گرتووخانه‌كان، کۆتای‌یان بە مانگرتن هێناوە.
عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدارایگەیاند، لەو ڕاپۆرتەی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا کە دوێنێ بڵاوکرایەوە ڕەخنەی توندی تێدایە و، هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه توركیا له دواكهوتندایه.
وتیشی، ره‌وشی گرتووخانه‌كان به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و رۆژانه هه‌واڵ له‌باره‌ی پێشێلكاری زۆر بڵاوده‌بێته‌وه.
ئەوپەرلەمانتارەی هەدەپە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پەیامەکەی ئۆجەلان لەیلا گیوڤەن و سێ هەزار و ٢٠٠ ده‌ستبه‌سه‌ركراو و سزادراوی ناو گرتووخانه‌كان، کۆتای‌یان بە مانگرتن هێناوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە ئۆجەلان لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە داوای‌کرد ئەو کەسانەی مانیان گرتووە، مانگرتنەکەیان کۆتایی پێ بهێنن، دوابەدواى ئەو پەیامەی ئۆجەلان لە باکوری کوردستان و سەرجەم شوێنەکانی دیکە مانگرتووان کۆتای‌یان بە مانگرتنەکەیان هێنا.