ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند، لە هەرێمی نێوان خواکورک- جۆلەمێرگ، دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە و نزیکەی ١٦ سەربازی سوپای تورک کوژراون".
ئەمرۆ پێنجشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی لە خواکورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، "لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید ڕۆنیا-دا، چالاکیی هێزەکانمان بەردەوامە و دەوڵەتی تورکیا کە هەوڵدەدات خاکی باشور و مەیدانەکانی گەریلا داگیر بکات، دوێنێ چوارشەممە لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانمان گورزێکی قورسی بەرکەوت".
دەقی راگەیاندراوەکە:
هێزەکانمان رۆژی چوارشەمە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ لە کاتژمێر ٩:٠٠ و ١٣:٠٠ و ١٤:٠٠ لەدژی سوپای تورکیا کە هەوڵیاندا لە گردی شەهید شاهان لە خواکورک چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکی سابۆتاژی هێزەکانمان چوار سەربازی تورکی کوژران و یەکێکیش بریندار بوو.
هەمان رۆژ کاتژمێر ١١ یەکینەیەکی سوپای تورکیا کە هەوڵیدەدا لە گردی شەهید بۆتان خۆی جێگیر بکات، هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سێ سەرباز کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون، دوای چالاکییەکە دوژمن هەوڵیدا بریندارەکانی بە هێلیکۆپتەر لە ناوچەکە دوور بخاتەوە، بەڵام ئاشکرا بوو کە دوو بریندارەکەش کوژراون، بەو شێوەیە ژمارەی کوژراوەکەنی ئەو چالاکییە گەیشتە پێنج سەرباز.
کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک هێزەکانمان دژی دووژمن لە گردی لێلکان چالاکییەکیان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە مۆڵگە و حەشارگەی دووژمن وەشاند، بەڵام ژمارەی کوژراو بریندارەکان پشتڕاست نەکراوەتەوە.
کاتژمیر ٤:١٥ خولەک، هێزەکانمان دژی بنکەی سەربازیی شۆڤێ لە شارۆچکەی باژێرگان لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورز لە چادرێکی دوژمن وەشێندرا و ڕووخێندرا، لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران.
هێزەکانمان کاتژمێر ١٥:٠٠ دژی سوپای تورک لەسەر گردی خەرەگۆڵ لەناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ، چالاکییان ئەنجامدا و گورزیان لە حەشارگەی دوژمن لەسەر گردەکەدا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا پێنج سەرباز کوژران، دوای چالاکییەکە هێزەکانی دووژمن بە هاوەن ناوچەکەیان تۆپباران کرد کە لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانە دارستانی ناوچەکە گڕی گرت.لە ئەنجامی بۆردوومان گەریلایەکمان شەهید بوو
لە بەشێکی دیکە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە هاتووە "ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک مەیدانی شێخزادە لە هەرێمی خواکورکیان بۆردوومانکرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا هەڤاڵمان ڕێباز مەهاباد (ڕەشید حەسەن نژاد) شەهید بوو".
ناسنامەی ئەو گەریلایە شەهیدە وەهایە:
ناوی کۆد: ڕێباز مەهاباد
ناو و پاشناو: ڕەشید حەسەن نژاد
ناوی باوک و دایک: حەلیمە – جەعفەر
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٨ی گوڵانی ٢٠١٩ – خواکورک
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە دەلیت: هەڤاڵمان ڕێباز ساڵی ١٩٨٨ لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، ساڵی ٢٠١٥ لە بەرامبەر زۆڵمی دووژمن سەریهەڵدا و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو و بە شێوەیەکی فیداییانە تێکۆشانی کردووە، لەم هەنگاوی بەرخۆدانەدا هەڤاڵمان ڕێباز گورزی قورسی لە دووژمن داوە و تا دوایین خولەک بۆ هەبوونی گەلی کورد و پاراستنی ئازادیی خەباتی کردووە، سەرەتا لە خانەوادەکەی، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئاڵای تێکۆشانی بەرز بکەینەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە هەواڵی میدیاکانی تورکی بە درۆ خستەوە و ڕایگەیاندووە "هێزی دووژمن بۆ ئەوەی زیانەکانی خۆی بشارێتەوە بڵاویان کردەوە، کە ژمارەیەکی زۆر گەریلایان شەهید کردووە، و بە بانگەشەی سەرکەوتن ویستی ڕای گشتی فریو بدات، لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە تا ئێستا جگە لە هەڤاڵمان ڕێباز، هیچ هەڤاڵێکمان شەهید نەبووە، تەنیا لە هەرێمی خواکورک ئەوەندەی زانیومانە ٩ سەربازی دووژمن کوژراون، با گەلی کوردستان، وڵاتپارێزان و ڕای گشتی دیموکراتی بزانن کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بەرخۆدان دەکەن و هێرشە داگیرکەرییەکانی دوژمن لەناو دەبەن، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەو هێزەی لە شەهیدانمان، ئایدۆلۆژیای ژیانی ئازادی ڕێبەرمان و گەلەکەمان وەردەگرن، لەمەودواش لەدژی هەر لێشاوێکی هێرش، ڕۆڵی دیرۆکی خۆی بەجێی دێنێت".