تەندروستی چراخان رەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی ناجێگیرە

دوای ئەوەی ٢٨ی ئایار چراخان رەفیق هاوسەری پێشووی وەزیری سامانە سروشتییەکان   د. ئاشتی هەورامی، لە فەرەنسا تووشی رووداوی هاوتچۆ دەبێت و بەسەختی بریندار دەبێت، تا ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە.

پەیجی چراخان رەفیق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك  لە پەیامێكدا بۆ رایگشتی رایگەیاندووە"  باری تەندروستی چراخن رەفیق ناجێگیرە و  تیمی پزیشکی سەرپەرشتیاری حاڵەتەکەی بریاریان دا رەوانەی ئەمریکای بکەن بۆ چارەسەرکردن ."

رۆژی ٢٩ ی ٥ ی ٢٠١٩ پەیجی چراخان رەفیق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هەواڵی برینداربوونی ناوبراوی لە رووداوێكی هاتووچۆ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بڵاوكردەوە.

روونیشیكردەوە كە چراخان رەفیق بە سەختی برینداربووە و "بارودۆخی تەندروستی زۆر نا جێگیرە" و یەكێك لە پاسەوانەكانیشی گیانی لەدەستداوە و دووانی دیكەشیان بریندار بوون.

ئەو رووداوە دوایی ئەوە دێت کە ناوبراو چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی بواری نەوتی بڵاوکردۆتەوە، هەندێک ناوەند ئەو رووداوە پەیوەست دەکەن بەو دۆسیانەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی پشتڕاستی ئەو بۆچوونەی نەکردۆتەوە.



AM:10:18:31/05/2019