بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا 121 تۆمەتباری بە چەند تاوانێكی جۆراوجۆر دەستگیركردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) کەوتووە ڕایگەیاند" لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەسەرجەم بنكەكانیەوە 121 تۆمەتبار دەستگیر كردووە بە چەند تاوانێكی جۆراوجۆر، كە بەشێك لەو تۆمەتبارانە هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵكی گشتی، تەقەكەری دەستگیركراو، بەشێكیان لەڕێی فێڵەوە پارەی هاووڵاتیانیان بردووە و بەشێكی تر لە تۆمەتباران سەرپێچی هاتووچۆیان ئەنجامداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرجەم تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی لەوانە ( 405-405-31-53 ، 456- 11ی زیادەڕۆیی، 7ی خێزانی، هەروەها ماددەكانی 21 و 23و24ی هاتووچۆ و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی.