ڤیدیۆ.. دوو سەرباز لە موسڵ دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر منداڵێک و دایکەکەی

لە ڤیدیۆیەکدا کە لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە دوو سەربازی عێراقی لە موسڵ دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر منداڵێک. 

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو دایک و مناڵە لە کاتێکدا بە بازگەیەکی سووپای عێراق لە بەری راستی موسڵ کە ناوی "رەجم حەدید"ە تێدەپەڕن، سەربازەکان دەستدرێژی سێکسی دەکەن سەر دایک و مناڵەکە.

ئەو دوو سەربازە هێندە چاونەترسن ڤیدیۆ گرتە سێکسیەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکەنەوە.

وەک لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا دەردەکەوێت، سەربازێکیان دەردەكەوێ لە تەنیشت منداڵێکی پێنج ساڵان دانیشتووەو گێچەڵی سێکسی پێدەکات، دواتر ئافرەتێک و منداڵە شیرەخۆرەكەی پێشان دەدات کە لە بەربەستە گڵییەکەی خاڵی پشکنینەکە نزیک بووەتەوە و یەکێک لە سەربازە عێراقیەکان بۆ هاوڕێکانی دەگێڕیتەوە کە چۆن بە کۆمەڵ دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەری.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە عێراقدا داوای لێکۆڵینەوە لەو تاوانە دەکەن، وەزارەتی بەرگرییش داوای دەستگیرکردنی ئەو سەربازانە دەکات.






PM:09:30:31/05/2019