ئەمەریکا و ئەڵمانیا رێککەوتوون ئەرکی پاراستنی رۆژئاوای کوردستان بسپێردرێت بە فڕۆکە جەنگیەکانی ئەڵمانیا کە بنکەی سەربازیان لە ئوردونە.
گۆڤاری دێرشپیگل کە یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا بڵاویكردۆته‌وه " له‌چه‌ند مانگی رابردوودا وتوێژكراوه بۆ به‌شداریكردنی ئه‌ڵمانیا له‌و ئه‌ركه‌و ئه‌و وڵاته به فڕۆكه‌ی تۆرنادۆ وه پارێزگاری له‌وناوچه‌یه بكات له‌هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش به‌ڵێنی به‌ئه‌مریكا داوه به‌شێكی سوپای ئه‌ڵمانی كه‌ناوی بونسفیره و له‌چوارچیوه‌ی هاوپه‌یمانی دژبه‌داعش له ئوردن جێگیركراون، ماوه‌ی پرۆسه‌ی هاوكاریه‌كانی درێژبكاته‌وه‌و له‌وێ بمێننه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای چه‌ندین جاره‌ی ئه‌مریكا بووه".
دوێنێ له سه‌ردانی مایك بۆمبیۆ ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، راگه‌یه‌نرا كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا په‌یمانی به‌و به‌رپرسه باڵایهداوه كه وڵاته‌كه‌ی پارێزگاری له‌ناوچه‌ی باكوری سوریا بكات كه ئه‌مریكا نیازی وایه بیكاتهناوچهیهكی ئارام وكوردهكان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا بكشێت.
ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە بەپێی دوا بڕیاری ئیدارەی ئەمەریکا نزیکەی ٤٠٠ سەربازی ئەممەریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەمێننەوە لەو ناوچانەدا کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدایە.