ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەت ولە بارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان کۆ دەبێتەوە.

میدیاکانی نزیک لە پارتی ئەمڕۆ 1ی حوزەیران ڕایانگەیاند"  ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، كۆدەبێتەوە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راسپاردنی مەسرور بارزانی-یە بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هاوکات لە كۆبوونەوەكەدا قۆناغەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەت و رێوشوێنەكانی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكان تاتووێدەكرێن.



AM:09:34:01/06/2019