ئەمرۆ شەممە 1ی حوزەیرانی 2019 شەش بومەلەرزە لەماوەی دوو كاتژمێردا ئەلبانیای هەژاندوە و بەو هۆەیەشەوە ژمارەیەك هاوڵاتی بوونە قوربانی.
كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەلبانیا لەزاری وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەوە بڵاویانكردوەتەوە ئەمرۆ شەممە شەش بومەلەرزە لەماوەی دوو كاتژمێردا ئەلبانیای هەژاندوە و بەو هۆیەوە پێنج كەس برینداربون و زیانی ماددیش بە پێنج باڵەخانە گەیشتوە.
ئەوەش ئاشکراکراوە بەهێزترینی بومەلەرزەكان بەگوڕی 5.3 بووە بەپلەی ریختەر.