ئەمریکا سزای دیکە بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنیت و سزا نوێیەكەش كەرتی پترۆكیمیایی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

ئەمرۆ شەممە 1ی حوزەیرانی 2019 رۆژنامەی "ۆڵستریت" لە راپۆرتێكیدا  بڵاویكردوەتەوە  ئیدارەی دۆنالد ترەمپ بەنیازە سزای زیاتر بەسەر ئێاندا بسەپێنێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە سزا نوێیەكان كاریگەری گەورەیان لەسەر كەرتی ئابوری ئێران دەبێت و زیان بە ئابووری گەورە بەو وڵاتە دەگەیەنن.

لەئێستادا بارگرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا رووی لە هەڵكشان كردوە و بەرپرسانی باڵای هەردوولا لێدوانی دژبەیەك دەدەن و ئەمریكاش هێزێكی گەورە و کەشتی فڕۆکەهەڵگری رەوانەی ئاوەكانی كەنداو كردوە.



PM:03:37:01/06/2019