ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان باش کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان کەبەبێ بەشداری نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
لەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "پارتیمان له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوویی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی، وه‌ك هه‌میشه گۆتار و هه‌نگاوه‌كانی به شێوازێك رێكده‌خات كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه و رێگه له زیانگه‌یاندن به ئه‌زمونه‌كه‌مان بگرێت".
ئاماژەبۆ ئەوەش کراوە "كۆبوونه‌وه دانبه‌خۆداگرتن و پشودرێژیی پارتی له‌دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی ئه‌یلولی 2018، له گوتار و هه‌نگاوه‌كان به ئیجابی هه‌ژمارد كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی كه‌شی هێمنانه و خۆبه‌دوورگرتن له موهاته‌راتی میدیایی و هه‌ر جۆره په‌رچه‌كردارێك بووه له پێناو سه‌قامگیری و یه‌كڕیزی و پاراستنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و سه‌ردان و گفتوگۆ و رێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستانی و عێراقی شاهیدی ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌نگاوه‌كانمان بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان بووه".
ئەوەش هاتووە لەبارەی عێراقیش، "تا ئێستا په‌یوه‌ندیی پارتی لەگەڵ حکوومەتی عێراق باشه و نه‌خشه‌ڕێگای دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ره‌رای هه‌بوونی گیروگرفت كه هه‌ندێجار به ئه‌نقه‌ست دروستده‌كرێن چ له به‌غدا یاخود له كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بین".
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیارده‌ی سوتاندنی ده‌غڵودانی جووتیارانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به كارێكی ناڕه‌وا و دەستدێژی هه‌ژمار كرد ده‌رهه‌ق به دانیشتووانی كوردی ئه‌و ناوچانه و هاوکات "پێمان وایه ئیداره‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه، به هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوولا نه‌بێت به‌ڕێوه ناچێت".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: پارتیمان، له‌دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ساڵی رابردوو و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بڕیاری رێگه‌خۆشكردن و زه‌مینه‌ی پتری ته‌بایی و یه‌كڕیزی و سیاسه‌تی گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیكردنی له ناوخۆ گرته به‌ر، كه ئه‌مه‌ش له‌وپه‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی و له‌پێناو سه‌قامگیری سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له ناوخۆش پێویستی به تێگه‌یشتن و هاتنه پێشه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌یه كه هیوادارین خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م پشوودرێژییه‌مان به ئه‌رێنی وه‌ربگیرێ، دوور له‌هه‌ر لێكدانه‌وه‌ی دیكه.