شەهێن تاڵەبانی وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیری بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی ناسراوی كورد "شەهێن تاڵەبانی"، لە دوا 46 ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری وێنەیەکی ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی بڵاودەکاتەوە.

شەهێن تاڵەبانی، لەئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەک بڵاودەکاتەوەو لەسەری نوسیوە " وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیرم ساڵی 1973".

شەهێن تاڵەبانی تەمەنی 70 ساڵە و بەردەوامە لە گۆرانی ووتن، بەهۆی ستەمی كۆماریی ئیسلامی ئێرانەوە لە ئەوروپا دەژی، خاوەنی دەیان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تایبەت بە خۆیەتی و دەنگێكی ناسراوە لە هونەری كوردیدا.


PM:11:46:01/06/2019