مێردمنداڵێک بە خنکاوی دۆزرایەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تەرمی مێرمنداڵێک  لە عەینکاوە دۆزراوەتەوە، و بە پێی لێکۆڵینەوەکان خنکێندراوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تەرمی مێرمنداڵێک لە شارۆچکەی عەینکاوە دۆزرایەوە کە ناوی مەحسوم هادیە و تەمەنی 13 ساڵە و سوورییە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەو مێرمنداڵە خنکێندراوە و تەرمەکەی لە خانووییەکی چۆڵدا دۆزراوەتەوە.

وتیشی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.


PM:08:56:02/06/2019