ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر دابه‌زی و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك بەم نرخانەی خوارەوە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 3 ی حوزه‌یران، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 61 دۆلار و 32 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 61 دۆلار و 99 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 53 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 53 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.