ئێران ڕۆژی چوارشەممەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرد

كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، رۆژی سێشەممە، تەواوكاری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژن.

عەلی رەزا مووەحیدنەژاد، ئەندامی دامەزراوەی بینینی مانگی سەر بە نووسینگەی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیران، رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینی زانایانی ئایینی رۆژی سێشەممە تەواوكاری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەكەمین رۆژی مانگی شەوال كە دەكاتە یەكەم رۆژی جەژن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، 100 تیمی بینینی مانگ راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش به‌ بنكه‌كه‌یان كردووه‌ و به‌پێی راپۆرته‌كان سبه‌ینێ سێ شه‌ممه‌ دواین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت.





PM:12:17:03/06/2019