ئێران مەرجێکی نوێ بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دادەنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند تاکو سزا ئابورییە سەپێندراوەکانی سەر ئێران هەڵنەگیرێن دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەن.

ئەمرۆ دوشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند"  سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا شەڕی ئابورین و تا ئەو سزایانە هەڵنەگیرێن دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەن.

زەریف هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی منداڵێکی نەخۆش، کە بەکاریگەری سزاکانی ئەمریکا پێداویستی تەواوی تەندروستی بەدەستناگات رایگەیاندوە " تیرۆرزمی ئابوری تەنها خەڵکی بێتاوان دەکاتە ئامانج " 

وەزیری دەرەوەی ئێران لەتویتێکدا وەڵامی ئەمریکای داوەتەوە و نوسیویەتی " سەپاندنی سزا راگەیاندنی شەڕە، شەڕو گفتوگۆش پێکەوە و لەهەمان کاتدا ناگونجێن." 

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی یەک شەممە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئامادەن بەبێ مەرج گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا بکەن، بەڵام دەیانەوێت ببینن ئەو وڵاتە وەک وڵاتێکی ئاسایی رەفتاردەکات.



PM:10:53:03/06/2019