ترەمپ پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكیدا كە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بڵاویكردۆتەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانان دەكات..

ترامپ رایگەیاندووە، كە لەگەڵ هاوسەرەكەی، میلانیا ترامپ پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان دەكەن و لە پەیامەكەیدا هاتووە: ئەم رۆژە پیرۆزە دەرفەرتی ئەوە دەداتە موسڵمانانی ئەمریكاو جیهان كە هاوكاری هەژاران بكەن، باوەڕیان بە پەروەردگار بەهێزبكەن، پەرستشەكانیان ئەنجامبدەن و لە هاوڵاتیانی دیكە نزیكببنەوە.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا ترامپ هیوای خواستووە جەژنی رەمەزان ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ سەرجەم موسڵمانان بهێنێت.


AM:08:02:04/06/2019