ئەم نیشانانە دەریدەخەن کە تۆ لەڕادەبەدەر قەلەقی


قەلەقی جۆرێکە لەپەستانی دەروونی زۆربەی خەڵکی ئەم حاڵەتەیان تووش دەبێت بەڵام لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، لەڕاپۆرتێکدا ئەوەنیشاندراوە کە لە٪۳۳ گەنجان ئاستی قەلەقیان بەرزە. چەند نیشانەیەک هەن گەر بێتو تێدا دەرکەووت ئەوا تۆ قەلەیی ....

ـ زیپکە:  زیپکە بەیەکێک لەنیشانەکانی قەلەقی دادەنرێت ، لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی خستۆتە ڕوو زیپکە یەکێکە لەنیشانەکانی قەلەقی زۆر.

ـ سەرئێشە:  زۆربەی لێکۆڵینەوەکان باس لەوەدەکەن هەبوونی سەرئێشە بۆ قەلەقی دەگەڕێتەوە،هەروەها لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی خستۆتە ڕوو سەرئێشان لە٪ ٤٥پەیوەندی بەقەلەقی زۆرەوە هەیە.

ـ ئازار:  هەبوونی ئازار: لێکۆڵینەوەیەک  کەلەسەر ۳۷  گەنج ئەنجامدراوە ئەوەیان سەلماندووە کە هەبوونی ئازاری جەستە هۆکارەکەی قەلەقییە.

ـ  زوو زوو نەخۆش کەوتن:  هۆکارێکی دیکەی قەلەقی زوو زوو نەخۆش کەووتنە لەبەر ئەوەی کاریگەری دەکاتە سەر سیستەمی بەرگری لەش.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: healthline



PM:08:47:04/06/2019