رۆزسنەفت دەستدەکات بەگەڕان بەدوای کێڵگەیە نەوتیەکان لە کوردستان

گەورە کۆمپانیای روسی، روسنەفت لە مساڵدا لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان دەستدەکان بەگەڕان بەشوێن نەوتداو، سەرەتا لە ناوچەی ئاکرێوە دەستپێدەکات.
 
میدیا روسیەکان لە زاری ئیگۆر سیچین سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای روسنەفت بڵاویانکردەوە، كۆمپانیای رۆسنەفت لەمساڵدا  دەست دەكات بە گەڕان بە دوای نەوتدا و سەرەتا لە ناوچەی ئاکرێوە دەستپێدەکات، لەکاتی دۆزینەوەی لەهەر شوێنێکیش دواتر دەستدەکات بەربەهەمهێنانی نەوت.

 كۆمپانیاكە پێشبینی دەكات 670 ملیۆن بەرمیل نەوت لەو پێنج شوێنەدا هەبن كە لەگەڵ هەرێمدا رێككەوتنی لەسەر كردوون و بە پێی رێككەوتنەكەش 80% قازانجی نەوتەكە بۆ كۆمپانیای روسنەفت دەبێت.

كۆمپانیای روسنەفت ساڵی 2017-2018 چەند رێككەوتننامەیەكی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا ئیمزاكرد بە مەبەستی دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت


ئه‌م بابه‌ته ‌550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:03:04/06/2019