ڤیدیۆ.. دیاری قەرەداغی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی دیار، دیاری قەرەداغی نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی " گەر تۆ نەبی " بڵاوکردەوە.

ئەو گۆرانییە نوێ یەو تێکستی "لوقمان محەمەد"ە و میلۆدییەکەی خۆی دایناوەو، کاری ئەرێنجی لەلایەن "بڵند قەرەداغی"یەوە بۆ کراوە و لە دەرهێنانی "رۆزبێ میربێگی"یە.

دیاری قەرەداغی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی دیاری کوردە، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمارکراو، لەماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بەناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامی، بێدەنگی دەشکێنم، بۆنی خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکی تر ساڵی، ڕێی باران).





PM:11:00:04/06/2019