باری تەندروستی هونەرمەند عەباس محەمەد بەرەو باشبوون دەڕوات

هونەرمەند ئەمل سەعید كوردە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات باری تەندروستی هونەرمەند عەباس محەمەد بەرەو باشبوون دەڕوات.
 
هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک ،هەواڵی باشتربونی ئەو هونەرمەندەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، خاوەنی گۆرانی "ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش و توڕە مەبە" دوبارە نابێتەوە لە هونەری کوردیدا.

عەباس محەمەد، خەڵكی شاری كەركووكە و ئێستە لە سلێمانی نیشتەجێیە، لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاكاندا وەك گۆرانیبێژێكی بەتوانای ئەو قۆناغە دەركەوت و تا ئێستا دەیان گۆرانیی تۆمار و بڵاو كردوەتەوە و بەیەك لە گۆرانیبێژە دەنگخۆش رۆمانسیەکانی كورد هەژمار دەكرێت.



AM:09:34:05/06/2019