کەشناسی: باران دەبارێت و پلەی گەرمای بۆ ٥٠ پلە بەرزدەبێتەوە

کەشناسی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە ٥ ی حوزەیران، پێشبینی بارینی نمەباران لە چەند شارێکی ناوەڕاستی عێراق دەکات، هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرمای هەندێک شار بەرزدەبێتەوە بۆ نزیکی ٥٠ پلە.

کەشناسی عێراق کە پلەی گەرمای پێنج رۆژی داهاتووی بلآوکردەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چوار شەممە لە زۆرێک لە شارەکانی ناوەڕاست نمە باران دەبارێت.

ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات بەرزترین پلەی گەرما شاری بەسرە دەبێت کە دەگاتە ٤٩ پلە، هەروەها بەغدا ٤٨ پلە، موسڵیش ٤٢ پلە دەبێت.

کەشناسی پێشبینی دەکات لە ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەی گەرما بەرزبێتەوە، بەس لە کوردستان وەک خۆی ئاسایی دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته ‌7194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:57:05/06/2019