لەئەنجامی تەقەکردن لە خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی سودان و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەر، ژمارەی کوژراوەکان بەرزبوەوە بۆ ٦٠ کوژراو بەسەدان بریندار.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوو ڕ‌ۆژی ڕ‌ابردووی سودان بۆ 60كه‌س به‌رزبووه‌وه.
لیژنه‌ی پزیشكانی سودان ڕ‌ایانگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی سوپای ئه‌و وڵاته و ھێرشكردایه سه‌ر خۆپیشانده‌ران 60 كه‌س كوژران و زیاتر له 140 كه‌سیش برینداربوون.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا نەگەیشتە دەرکردنی هیچ بەیاننامەیەک بەهۆی هەڵوئێستی رووسیاو چینەوە.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش دوای کۆبوونەوەکە ڕ‌ایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی ئێستای سودان به‌رپرسیاره له‌ئاسایش و سه‌لامه‌تیی ھاووڵاتییان و داوای ھێمنیی له لایه‌نه‌كان كردووه.