سەرۆکی فیفا تا ٢٠٢٣ دەمێنێتەوە


سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا، جیانی ئینفانتینۆ، جارێکی تر و بۆ ویلایەتی دووەم، بەسەرۆکی فیفا هەڵبژێردرایەوەو  لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.
ئینفانتینۆ لەکۆبونەوەی یەکێتیەکەیدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە بێ هیچ رکابەرییەک، توانی چوار ساڵی تر لە پۆستەکەی بمێنیتەوەو تا ساڵی ٢٠٢٣ سەرۆکی فیفا دەبێت.
ئینفانتینۆ شوێنی پلاتەری سەرۆکی پێشووی گرتەوە، کە ئەمەی دوایی بەهۆی گەندەڵییەوە  لە پۆستەکەی لابرا.



PM:01:04:05/06/2019