عەلی باپیر داواکارییەکەی قوباد تاڵەبانی جێبەجێکرد

قوباد تاڵەبانی لەڕۆژی ژینگەدا داوایەکی لە ئەمری کۆمەڵای ئیسلامی و چۆمان هەردی کرد کە نەمام بڕوێنن و شارێک سەوز بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش عەلی باپیر بەدەم داواکاراییەکەوە چوو.

عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاند، دوا بە داوای قوباد تاڵەبانیی لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا بۆ چاندنی نەمامێك، لەڕۆژی (23/3/2019) هەڵسام بە ناشتنی دوو نەمام.

ڕاشیگەیاندووە، گرنگییدان بە ژینگە و زۆركردنی سەوزایی ، یەكێكە لە ئامانجە شەرعییە گرنگەكان بۆ پاك‌و خاوێن‌و جوان ڕاگرتنی سەرزەوی.


PM:06:19:05/06/2019