لە یاری دۆستانەی
نێوان قەتەر و بەرازیل نەیمار داسێلڤا توشی پێکان دەبێت و بەرازیلیش یاریەکە ٢-٠
دەباتەوە.
هەردو هەڵبژاردەی
بەرازیل و قەتەر لە برازیلیا بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ کۆپا ئەمریکا رووبەڕووی
یەکبونەوەو تێیدا بەرازیل توانی یاریەکە ٢-٠ بباتەوە.
هەردو گۆڵەکە
ریچارڵسۆن و گابرێل خیسۆس تۆماریان کرد.
نەیمار دوای ١٧
خولەک یاریکردن لە قاچی راستی توشی پێکان هات و نەیتوانی درێژە بە یاریەکە بدات و
چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە بەشداری لە یارییەکانی کۆپا
ئەمریکا ناکات.