ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی لە بازاڕەکانی بەم شێوەیەی لای خوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦٠ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.پێشتر بە بە ٦١ دۆلار و ٣ سەنت بوو
ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥١ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، پێشتر بە بە ٥٣ دۆلار و ١٤ سەنت بوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ناکۆکی و ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران رخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی خاوبوونەوەی هەڕەشەکانەوە نرخی نەوت کەمێک دابەزیوە یاخود بە جێگیری ماوەتەوە.