پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شوانکارێک لە گوندی (مارەدوو)ی بناری قەندیل لە ئاودا خنکاوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی نێردراوە بۆ (سپی) ڕایگەیاند" کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( خ . پ . ح ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1954 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (دەرگەڵە) سەر بە ناحیەی ژاراوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،ئەو هاوڵاتیە شوان بووە و لە ڕوباری گوندی ( مارەدوو ) لە بناری قەندیل لەئاودا خنکاوە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.