له‌ناو ده‌ریایه‌ك له‌ده‌رچوانی زانكۆدا، خوێندكارێك به ئاسانی ده‌بینرا، ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌ر پێگه‌كه‌ی. به‌ڵام "نهكێدیا هێرس" سه‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 6ی جون له كۆلێژی مێدگار ئێفرز به شه‌رفمه‌ندانه سه‌ركه‌وته سه‌ر سه‌كۆی رێزلێنان له سه‌نته‌ری باركلیز له شاری برۆكلین له ویلایه‌تی نیویۆرك.
"من خۆشبه‌ختم، ئه‌ی خوایه..ئه‌مه راستییه رووده‌دات"ئه‌و له‌به‌رده‌م ئاماده‌بواندا وه‌های وت، هه‌وه‌روه‌ها وتیشی:"من هه‌موو رۆژێك سوپاسی خوا ده‌كه‌م!" ده‌شڵێت:"من مێشك و عه‌قڵم به‌كارهێنا نه‌ك باڵام"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی له‌دایكبوونیدا دكتۆره‌كانی نه‌خۆشخانه ته‌نیا 3 رۆژیان داناوه بۆ ژیانی هێرس به‌ڵام ته‌مه‌نی گه‌یشته 25 ساڵ و بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی له سۆسیال وۆرك به‌ده‌ستهێنا.
داسلین دایكی هێرس به رۆژنامه‌نووسانی وت:"قه‌باره‌ی منداڵێكی دوو ساڵه، به‌ڵام كاریگه‌ری هێنده‌ی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو زیاتره، ژوور و ماڵه‌كه‌مانی روناككردۆتهوه".
مایكل باوكی هێرس پێیوایه كه ژنه‌كه‌ی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر توانا‌و په‌روه‌رده‌كردنی هێرس.
هه‌روه‌ها هێرس له‌به‌رنامه‌یدایه له‌دوای وه‌رگرتنی به‌كالۆریۆس ده‌ست به‌خوێندنی ماسته‌ر بكات له كۆلێژی یۆرك له برۆكلین.
لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی فۆكس 5