ئۆجەلان پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەرى زیندانیکراوى پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە پەیامێکدا داوا لە دەوڵەتى تورکیا و پەکەکە دەکات بۆ چارەسەرى کێشەکان ڕێگەیەکى نوێ بگرنەبەر.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان، لە میانی سەردانێ بۆکیدا ئیمرالی چاوی بە ڕێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە کەوتووەو، لەو دیدارەدا ئۆجالان پەیامێکی بە ناوبراوەو ڕایگەیاندوەو ئاماژەی بەوەکردووە" دەوڵەت بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن ناتوانێت هیچ ئەنجامێک وەربگرێت، بۆیە پێویستە هەم دەوڵەت و هەمیش پەکەکە، بۆ چارەسەر ڕێ و ڕێبازی نوێ بگرنەبەر".

لەبارەی کرانەوەی ڕێگەی ئیمرالیش، ئۆجالان وتویەتی،" نە دەتوانێت بڵێ هەموو ڕێگەکانی دیدار کراونەتەوە، نە دەشتوانێ بڵێت هەموو ڕێگەکان داخراون، پێویستە هەندێک چاوەڕێ بکەن، ئەگەر هەندێک کەناڵ بە تەواوەتی بکرێنەوە، ئەوە بۆ هەرکەسێک ئەرێنی دەبێت".

لەپەیامەکەیدا ئۆجەلان سڵاوی بۆ خەڵکی شەنگال ناردووە و وتوویەتى، لە شەنگالەوە تا ڕەقە، خەڵکی ئێزدی تووشی کۆمەڵکوژیی بوون، بەڵام ئەوان لە تۆڵەکردنەوەی خەڵکی ئێزدی سەرکەوتن، بۆیەش دڵیان خۆشە، ئۆجالان داواشی کردووە، چیتر خەڵکی شەنگال نیگەران نەبن و با بەردەوام بن لە دامەزراندنی ژیانی ئازادیی خۆیان.

رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانیشەوە بە پێویستی زانیوە گەلی باکوری سوریا بۆ ئازادیی زیاتر تێبکۆشن، بەڵام گەلانی دیکەی سوریاش بەشداری ئەو تێکۆشانە بن، هەروەها پێویستە هەموو گەلانی سوریا ژیانێکی هاوبەش دروست بکەن، ئەگەر ئەوە پێشبخەن و سەربکەون، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕووبەڕوویان ببێتەوە.


PM:05:32:07/06/2019