حکومەتی ئەمریکا بڕیاریدا سزاى نوێ بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێت، ئەوەش بەهۆی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ئاژانسی رۆیتەرز دەقەکەی بلاوکردوەتەوە ئاماژه‌ی بەوە کردووە، به‌هۆی پێدانی پاره و پشتیوانی دارایی سوپای پاسداران، كه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكایه، سزا نوێیه‌كان ده‌سه‌پێنن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سزا نوێیه‌كان گه‌وره‌ترین گرووپی كۆمپانیای پترۆكیمیایی ئێرانی ده‌گرێته‌وه، كه له رووی داراییه‌وه پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێرانی كردووه.
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتوونه‌ته لووتكه، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانوستان به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستیان به گفتوگۆ نه‌كردووه، بەڵام به‌رپرسانی باڵای هەردوو وڵات، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه شه‌ڕ له دژی یه‌ك ده‌ستپێبكه‌ن.