تا ئێستا " بارەگای بارزانی" پیرۆزبایی لەهەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی نەکردووە

دە رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێ هەرێم تێپەڕدەبێت، تا ئێستا مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لێنەکردووە.

هەرچەندە هەڵبژاردنی نێچرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم لەلایەن زۆر ناوەندی کوردی و هەرێمایەتی و جیهانیەوە پێشوازییەکی گەرم و بەرفراوانی لێکرا، بەلآم تا ئێستا مەسعود بارزانی بەفەرمی کە بەناوی "بارەگای بارزانی" راگەیاندن بلآودەکاتەوە، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی نەکردووە.

هەمووی چەند رۆژێکی ماوە نێچیرڤان بارزانی بەفەرمی وەک سەرۆکی هەرێم سوێندبخوات و، ماوەی دە رۆژ بەسەرۆکی نوێی هەرێم هەڵبژێردراوە، بەلآم تا ئێستا بەفەرمی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی حیزبەکەی سەرۆکی هەرێم، پێرۆزبایی لێ نەکردووە. 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و مامی نێچیرڤان و باوکی هاوسەرەکەشیەتی.

نێچیرڤان بارزانی رۆژی ٢٨ی ئایار بە سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرا، بڕیارە رۆژی ١٠ ی حوزەیرانیش مەراسیمی دەستبەکاربوونی ئەنجام بدرێت.



PM:08:39:07/06/2019