یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی هێنانی هازاردی راگەیاند


ئەمشەو بەرەسمی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئیدن هازاردی ئەستێرەی بەلجیکی یانەی چێڵسی راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید لە سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاویکردۆتەوە، هازارد بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کردووەو  تا ساڵی ٢٠٢٤ گرێبەستی واژۆکردووە.
هەروەها یانەکە ئاشکرای کردووە ئەو یاریزانە لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ١٣-٦- ٢٠١٩، بە دەزگاکانی راگەیاندن و هاندەران دەناسێنرێت.
ئەمە سێیەم یاریزانە دوای گەڕانەوەی زیدان، یانەی ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ دەکات کە دوو یاریزانی پێشوو بریتی بوو لە میلیتاو، یۆڤیچ.


PM:11:56:07/06/2019