تورکیا تا کۆتایی ئەم مانگە دەبێت لە کڕێ S400 پەشیمان بێتەوە

ئەمەریکا وادەی پەشیمان بوونەوە بۆ کڕینی سیستەمی ٤٠٠ ئێسی رووسیا دریژکردەوە کە کۆتایی مانگی حوزەیرانە.

پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت نامەیەکی ئاراستەی وەزیری بەرگریی تورکیا کردووە کە تیایدا هاتووە " ئەگەر ئەنقەرە سیستمی ئێس 400 بکڕێت، ئەو کاتە واشنتنیش فڕۆکەی جۆری ئێف 35ی پێنافرۆشێت". 

لە نامەکەدا وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت دەڵێت، ئەگەر تورکیا ئێس 400 بکڕێت، ئەو کاتە دەبێت تەواوی فڕۆکەوانەکانی کە لە ئەمریکان بۆ راهێنان لەسەر شێوازی بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف35 پێش 31ی تەممووز خاکی وڵاتەکەی بەجێبهێڵن. 

هەرچەندە وادەکە کۆتایی هاتبوو، بەڵام ئەمەریکا دوا دەرفەت دەدات بە تورکیا تا کۆتایی ئەم مانگە، لەم ماوەیەشدا کە ماوە لە کۆنگرەی وڵاتە ئابووریە گەورەکان کە لە یابان سازدەکرێت، ئۆردوغان و ترامپ کۆدەبنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی 4ی ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی گرێبەستی کڕینی مووشەکی بەرگریی ئێس400 رووسی هەڵناوەشێنێتەوە.




AM:12:17:08/06/2019