شەهیدبوونی پێنج گەریلای پەکەکە ڕاگەیەندرا

شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە خاکی هەرێم و ناوچە سنوریەکان بەردەوامە و هەپەگەش شەهیدبوونی پێنج گەریلای ڕاگەیاند.

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، باڵی سەربازی پەکەکە ڕایگەیاند، دوو گەریلایان لە خواکورک لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا شەهیدبوون و سێ گەریلاشیان لە ئاڤاشین بە بۆردوومانی فڕۆکە شەهیدبوون.

هەگەپە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا نۆ سەربازی تورکیاش کوژراون، بەڵام تا ئێستا سوپای تورکیا هیچ لێدوانێکی لەبارەی کوژرانی ئەو ژمارە سەبازەیەوە نەداوە.



PM:01:36:08/06/2019