یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

رۆژێک بەرلە مەراسیمی سوێندخواردنی یاسایی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای یەکێتی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩، وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بچنە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆک پارتی و سەرۆکی داهاتوی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبونەوەکەدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بە شداری تێداناکات و، بە دوا کۆبونەوەش دادەنرێت بۆ بەشداریکردنی یەکێتی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم.

رۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە کۆی ٨٢ ئەندام پەرلەمان بە بێ فراکسیۆنی یەکێتی، نێچێرڤان بارزانی توانی ٦٨ دەنگ بەدەست بێنێت و وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا. ئەوەش لەکاتێکدایە کە یاسای سەرۆکایەتی پێشتر بە دەنگی ٩٥ پەرلەمانتار تێپەرێندرا

جێی ئاماژەیە سبەینێ دوادەرفەتە بۆ کۆبونەوەی ئەو دوو حزبەو بەشداری کردنی یەکیتی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.



PM:04:07:08/06/2019