ئەمریکا دوا ئاگادارکردنەوە دەداتە تورکیا

بەهۆی گرێبەستی كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكیی S400 واشنتۆن بڕیاریداوە دوا مۆڵەت بداتە توركیا و فڕۆکەوەانەکان ڕەوانە دەکاتەوە

ئیلین لۆرد، جێگری‌ وەزیری‌ بەرگری‌ ئەمریكا "پنتاگۆن" بە میدیاكانی ڕاگەیاندوە "گەر تا 31ی‌ تەمووزی‌ داهاتوو توركیا دەستبەرداری‌ كڕینی‌ سیستمی‌ بەرگری‌ مووشەكی‌ روسی‌ S400 نەبێت، ئەو فڕۆكەوانانە رەوانەی وڵاتەكەیان دەكاتەوە كە مەبەستی راهێنان لەسەر فڕۆكەی F35 ، لە ئەمەریكان".

وەزیری‌ بەرگری‌ ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردوە، هاوكات گرێبەستەكانمان لەگەڵ‌ توركیا سەبارەت بە فرۆشتنی‌ فڕۆكەی‌ F35 هەڵدەوەشێنینەوە.

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێشتر رایگەیاندبو، كە توركیا ناتوانێت لەیەك كاتدا ببێتە خاوەنی S400 ی روسی و فڕۆكەی F35ی ئەمریكی، توركیاش بەردەوام رەتیكردووەتەوە كە دەستبەرداری‌ كڕینی‌ سیستمی‌ بەرگری‌ مووشەكی‌ "S400"ی‌ روسی‌ بێت.


PM:07:56:08/06/2019