تا ئیستا دیار نییە مەسعود بارزانی بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی دەکات

ناکۆکی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار عێراق چۆتە ئاستی "شەخسیەوە"و تا ئیستا دیارنییە رۆژی ١٠ ی حوزەیران لەبەر بەشداری بەرهەم ساڵح لەو مەراسیمەدا، مەسعود بارزانی بەشداری دەکات، یان بایکۆتی دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی یەوە بە " سپی " راگەیاند" تا ئیستا نازانرێت ئایا مەسعود بارزانی بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان باررزانی وەک سەرۆکی هەرێم دەکات، یان لەبەر ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح مەراسیمەکە بایکۆت دەکات.

ململانێی نێوان پارتی و بارزانی بەتایبەتی لەگەڵ بەرهەم ساڵح لە ساڵی پارەوە سەریهەڵدا کە بەرهەم ساڵح بەبێ رەزامەنی پارتی و مەسعود بارزانی خۆی کاندیدکرد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و توانی لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی عێراقدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

رۆژی ١٠ی حوزەیران مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی لە هۆڵی سەعد عەبدولآ بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرس و دیبلوماسە عێراقی و کوردو ناوچەیەکان و باڵوێز و قونسڵی ولآتان ئەنجام دەدرێت.


 

PM:10:05:08/06/2019