سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیار دەدات لەسەر بەشداریکردن یان بایکۆتکردنی مەراسیمی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی

سبەی یەک شەممە ٩ی حوزەیران مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیار لەسەر بەشداریکردن، یان بایکۆتکردنی مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی دەدات کە لەهەولێر لە هۆڵی سەعد عەبدولآ سازدەکرێت.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند" دوای ئەوەی یەکێتی بێ ئومێد بوو لە سازدانی کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی پارتیدا لەهەولێر، بڕیارە سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیار بدات لەسەر بەشداریکردن، یان بایکۆتکردنی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم".

سەرچاوەکەی سپی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەگەر زۆرە یەکێتی بایکۆتی مەراسیمەکە بکەن، بەلآم بڕیار لەسەر بەشداریکردنی بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەدەن.

چەند رۆژێکە وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ و ئەندامێتی ئەرسەلان بایز و بافڵ تاڵەبانی لە هەولێرن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی پارتی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، بەلآم دوای یەوە بێ ئومێد بوون لە سازکردنی ئەو کۆبوونەوەیە، بڕیارە سبەی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە بڕیار لەسەر بەشداریکردن، یان بایکۆتکردنی مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم بدەن. 

رۆژی ١٠ ی حوزەیران لە هۆڵی سەعد عەبدولآ لە هەولێر مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی دووەمی هەرێم دەدرێت.



AM:12:02:09/06/2019