سادق عەتیە پسپۆڕ لەدەستەی گشتی كەشناسی عیراق رایگەیاند پێشبینی دەكرێت لەڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرما روو لەعیراق بكات و سەرجەم شارەكان بگرێتەوە.
عەتیە رایگەیاند" شەپۆلەكە لە رۆژی یەك شەممەوە دەستپێدەكات و تا چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە ناوچەكانی باشووری عراق پلەكانی گەرما بۆ 50 تا 52 پلە بەرز دەبێتەوەو پارێزگاكانی ناوەڕاست و باكوریش كەمتر لەو پلەیە دەبن".
ئەوەشی خستوەتەڕوو " لەڕۆژانی پێنج شەمم و هەینیەوە پلەكانی گەرما بە كۆی دوو تا سێ پلە دابەزین بەخۆوە دەبینێت و جوڵەی باش لە باكوری رۆژئاواوە بایەكی هێواش هەڵدەكات و وردە وردە گۆڕانكاری بەسەردا دێت تا لە چوارشەممەی داهاتوودا خێراییەكەی دەگاتە 45 كیلۆمەتر لە سەعاتێكداو پێنج شەممەش دەگاتە 55 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا'.
سادق عەتیە دەشڵێت: رۆژانی شەممەو یەكشەممە شەپۆلێكی باران بارین پارێزگای ئەنبارو چەند بەشێكی پارێزگای نەینەواو چەند ناوچەیەكی پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین دەگرێتەوە، بەڵام سەرجەم ناوچەكانی تری عیراق ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبن.