بەیڵ داوای مانەوە دەکات

گاریس بەیڵی وێلزی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، داوا لەئیدارەی یانەکەی دەکات ئەم وەرزەش دەستبەرداری نەبن.

دوای یانەکەی بڕیاری فرۆشتنی  بەیڵی داو زیدان رایگەیاندبوو، ئەو یاریزانە لە پلانەکانی من نیە، لە ئێستادا بەیڵ هەوڵەکانی بۆ مانەوە خستۆتە گەڕ.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە، بەیڵ بە ئیدارەی یانەکەی وتووە، رێگە بدەن ئەم وەرزەش بمێنمەوە ئەگەر یەدەگیش بم، ئێوە من لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دامەنێن و بە هیچ یانەیەکم مەفرۆشن، بەڵام تا ئێستا ئیدارەی ریاڵ مەدرید هیچ بڕیارێکی لەسەر مانەوەی ئەو یاریزانە نەداوە.



AM:12:29:09/06/2019