دواین زانیاری لەسەر بەشداریکردنی یەکێتی لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەكلابۆوە كه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" وەفدێکی یەکێتی سبەینێ بەشداری مەراسیمی سوێند خواردنی (نێچیرڤان بارزانی)وەک سەرۆکی هەرێم دەکات".

ڕاشیگەیاند "هەر یەك لە كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی ‌و حاكم قادر ‌و عومەر فەتاح ‌و ئەرسەلان بایز، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی نوێنەرایەتی یەكێتی دەكەن لە رێوڕەسمەکەدا".

بەپێی زانیاریەکان، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی دەستیپێکردوە و لەبارەی بەشداریکردنی حزبەکە لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کابینەی نوێی حکومەت گفتوگۆ کراوە.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، 10-6-2019 لە هۆڵی سەعد عەبدووڵا لە شاری هەولێر مەراسیمی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.


PM:01:07:09/06/2019