سەبارەت بە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری هاتوچۆ ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری (تایبەت و گشتی و ماتۆڕسكیل)ی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لەپەیجی فەرمی خۆی  لە ڕوونكردنەوەكەدا ڕایگەیاند" شۆفێر دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بكات بۆ پڕكردنەوەی كوڕاسە و دیاری كردنی بەرواری پشكنینی چاو و پزیشكی".

مەرجەكانی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری:

– پێویستە داواكار خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.

– پێویستە تەمەنی 16ساڵ بێت بۆ مۆڵەتی ماتۆڕسكیل، 18ساڵ بێت بۆ

مۆڵەتی شۆفێری تایبەت، 20ساڵ بێت بۆ مۆڵەتی شۆفێری گشتی.

پێداویستییەكان:

– فۆتۆكۆپی (استنساخ) و ڕەسەنی (اسڵی) هەریەك لە:

1- پێناسی باری شارستانی (جنسییە)

2- ڕەگەزنامەی عێراقی (جنسیە عێراقی)

3- كارتی زانیاری (تأید سكن)

4- (10) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ


PM:04:17:09/06/2019