زاناكان له سه‌نته‌ری گه‌شپێدانی مرۆی سه‌ر به زانكۆی میشگان له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد ناچاركردنی منداڵ به‌وه‌ی داوای لێبوردن بكات كارێكی په‌سه‌ند نییه و ئه‌گه‌ر تۆی دایك یان باوك ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت ئه‌وه پێویسته بزانیت ههڵهیهیت.
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی ڕێنموی دایكان و باوكان ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان ناچر نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكه‌ن به‌تایبه‌ت له ته‌مه‌نی 7 بۆ 9 ساڵی چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا منداڵ له ترسا داوای لێبوردن ده‌كات نه‌ك له‌به‌ر ڕێز و خۆشه‌ویستی.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك منداڵ له ته‌مه‌نی 4 بۆ 9 ساڵی ئه‌نجامدرا و داوا كرا سێ جۆر داوای لێبوردن له‌سه‌ر منداڵه‌كان تاقیكرایه‌وه له‌وانه " داواكردنی لێبوردن له لایه‌ن منداڵه‌كان و به ویستی خۆیان و بێ ئه‌وه‌ی دایك و باوك له منداڵه‌كه‌ی داوا بكات و دووه‌م جۆر داواكردنی لێبوردن به‌ڵام به ڕاستگۆی و له‌سه‌ر داوای دایك و باوك و به ئاره‌زووی منداڵ و جۆری سێهه‌م داواكردنی لێبوردن به‌ڵام به‌زۆر له لایه‌ن دایك و باوكه‌وه"
له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه ئاشكرا بوو كه باشتر وایه كاتێك منداڵ توڕه ببێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكرێت هێور ببێته‌وه و خۆی ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی لادروست ببێت داوای لێبوردن بكات و ئه‌م كاره‌ی به‌زۆر پێ نه‌كرێت و ئه‌و منداڵه‌ش كه به‌زۆر له‌لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه وایلێدهكرێت داوای لێبوردن بكات ئه‌وه ته‌نها له ترسا ئه‌و كاره ده‌كات و بابه‌ته‌كه ڕێزگرتن نییه.