دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی بڕوانامەی زانکۆ ئەهلییەکان بڕیاریدا

دادگای باڵای فیدڕالی عێراق بڕیارێک لەبارەی داننان بە بڕوانامەی دەرچووانی زانکۆ ئەهلییەکان دەدات.

ئیاس سامۆک، وتەبێژی فەرمیی دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دادگاکە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەدحەت مەحمود کۆ بووەوە گفتوگۆی لەبارەی سکاڵایەک لە ماددەی 42 / یەکەم لە یاسای ژمارە 25ـی ساڵی 2016 کردووە.

وتەبێژی فەرمیی دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کە داننان بە بڕوانامەی دەرچووانی زانکۆ ئەهلییەکان پەیوەستە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەگەر هەر زانکۆیەک مەرجی زانستی نەبێ، وەزارەت دەتوانێ مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنێتەوە.


PM:08:03:09/06/2019